سینه‌ما لـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه گیرفانی تۆدایه!

سینه‌ما لـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه گیرفانی تۆدایه!
سینه‌ما لـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه گیرفانی تۆدایه!
ئه‌گه‌رچی هونه‌ری سینه‌ما و به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی له لوتكه‌دایه، به‌ڵام به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ته‌لایت، هۆڵی سینه‌ما و ئامێری نیشاندانی فیلمی سینه‌مایی له هه‌ندێك وڵاتی جیهان یان به‌ته‌واوی نه‌ماوه، یان ئه‌و گه‌رم و گوڕییه‌ی جارانی نییه، ساڵیانێك سه‌یركردنی فیلمێكی سینه‌مایی له هۆڵی سینه‌مادا یه‌كێك بوو له ساتهخۆشهكانی ژیان، كه‌چی ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له خودی هه‌ولێریشدا یه‌ك سینه‌مای لێ نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی كه یادێك بكه‌نه‌وه له سه‌رده‌می سینه‌ما و دانیشتنی له هۆڵی تاریكی سینه‌ما، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی Samsung mobile beam projector كه پرۆژكته‌رێكی بچووكه و له گیرفان واته بهركدا جێگای ده‌بێته‌وه. سینه‌ما بچكولهكه ده‌توانێت فیلمه‌كان به كوالیتیه‌كی زۆر باش له‌سه‌ر دیواری سپی نیشان بدات، سایزی ئامێره‌كه بچووكتره له مۆبایلی گه‌له‌كسی3ی سامسۆنگ.
ئامێری ناوبراو ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ گشت جۆره‌كانی مۆبایلی گه‌له‌كسی، ئامێره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و پلایهری گه‌له‌كسی و ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ریش سوودی لێوه‌ربگیرێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئامێره‌كه له‌گه‌ڵ گشت ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژی په‌یوه‌ند ده‌درێت كه كێبڵی HDMI و كێبڵی MHLی هه‌یه. ئامێره‌كه له 20 گلۆپی لۆمێن و باترییه‌ك كه شه‌حن ده‌بێته‌وه سوود وه‌رده‌گرێت، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌تا 2 كاتژمێر به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه فیلم سه‌یر بكات. كێشی پرۆژكته‌ره‌كه 150 گرامه.
Top