سایتێك سایته‌كان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه

سایتێك سایته‌كان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه
سایتێك سایته‌كان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه
جیهانی ئه‌نته‌رنێت لە كه‌شكۆڵێكی جادوویی یان لە هه‌نبانه بۆرینهیهك ده‌چێت ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت بێت، ده‌توانیت به‌دوایدا بگه‌ڕێیت و بیدۆزیه‌وه، له گه‌ڕان به‌دوای كاردا، له فێربوونی هه‌ر زانستێك كه مه‌به‌ستت بێت، له وه‌رگرتنی نوێترین هه‌واڵ و زانیاری، پسپۆرێكی به‌شی ئایتی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌نته‌رنێت له سه‌ده‌ی 19دا هاتبا پێش ئێستا له هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ده‌بووین، واته به‌و ماوه كه‌مه‌ی ئه‌نته‌رنێت بۆته گشتگیر و جیهانی، كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنی سه‌دان ساڵه‌ی بهخۆیوهو دیوه، هه‌ر سایتێك به مانای ماڵێكه له شاری جیهانی ئه‌نته‌رنێتدا، هه‌ر ماڵه و خاوه‌نی بیرۆكه و بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، هه‌موو سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت سوودمه‌ند نین، بگره سایته زیانبه‌خشه‌كانیش زۆرن، ئه‌و سایتانه‌ی كه نه زیانیان هه‌یه و نه سوود ئه‌وانیش گه‌لێكن، وه‌ك ئه‌و سایته‌ی كه لێره‌دا ده‌یناسێنین. سایتی http://reflectthis.com/ سایتێكه كه كار و ئه‌ركی سایته‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه كه سایته‌كان پێچه‌وانه نیشان دا، كاتێك سایته‌كه‌ت كرده‌وه، ئه‌دره‌سی ئه‌و سایته‌ی كه نیازته به پێچه‌وانه بیبینی له بۆكسی گه‌ڕانی ئه‌و سایته‌دا ده‌نووسیت و دواتر سایته‌كه ئه‌و سایته‌ی مه‌به‌سته به پێچه‌وانه بۆت ده‌كاته‌وه، واته سه‌راوژوور، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش بێت سه‌رێك له‌و سایته بده‌ن.
Top