گه‌شت له ئینته‌رنێتدا به ریمۆت كۆنترۆڵی سیحری

گه‌شت له ئینته‌رنێتدا به ریمۆت كۆنترۆڵی سیحری
گه‌شت له ئینته‌رنێتدا به ریمۆت كۆنترۆڵی سیحری
ته‌له‌ڤزیۆنه هۆشمه‌نده‌كان واته Smart TV توانیویانه له زۆر بواردا شوێنی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز له‌ماڵدا بگرنه‌وه، چونكه زۆر پرۆگرام ده‌خوێننه‌وه و له هه‌مووشی گرنگتر به‌ئاسانی ده‌توانیت به‌هۆیانه‌وه سه‌یری ئه‌نته‌رنێت بكه‌یت. كۆمپانیای LG له ته‌له‌ڤزیۆنه هۆشمه‌نده نوێییهكانیدا توانای گه‌ڕان له ئینته‌رنێتدا به ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه زیاد كردووه، به‌ڵام به‌بێ ریمۆت كۆنترۆڵی جادووی واته magic remote control گه‌ڕان له ئینته‌رنێت به‌هۆی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ئه‌و چێژه‌ی نییه. ریمۆت كۆنترۆڵهكه به‌هۆی بلوتوسه‌وه به ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت بۆیه له هه‌ر گۆشه‌یه‌ك بیت و ته‌نانه‌ت تیڤیهكهشت لێ دیار نه‌بێت، ده‌توانیت ئه‌ركه‌كانی پێ ئه‌نجام بده‌یت. له‌و ریمۆت كۆنترۆڵهدا وه‌ك ماوس دوگمه‌ی Scroll واته ئه‌و تۆپه‌ی كه‌وتۆته ناوه‌ندی ماوس هه‌یه بۆ ئاسانكاری گه‌ڕان له په‌یجه‌كانی ئه‌نته‌رنێتدا. له‌م ریمۆت كۆنترۆڵهكدا جوڵه‌ی سیحری هه‌یه، واته به جوڵانێكی ساده ده‌توانیت كه‌ناڵه‌كان بگۆڕیت، له‌م ریمۆت كۆنترۆڵهدا ناسینی ده‌نگ هه‌یه، واته به ده‌نگی خۆت فه‌رمان بكه‌یت كه كه‌ناڵه‌كان بگۆڕێت، یان ده‌نگ كه‌م وزیاد بكات، یان ئه‌نجامدانی هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه.
Top