گه‌یمپاد ئامێرێك بۆ یاری ئه‌لكترۆنی
جیهانی یاری ئه‌لكترۆنی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی پرۆگرام و ئامێری تایبه‌ت بهگهمهكردن هه‌ر رۆژه هه‌وڵده‌ده‌ن ئامێرێكی نوێ و گهیمێكی نوێ به‌رهه‌م بێنن، هه‌رچه‌نده له‌لای ئێمه جگه له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوارێیه واته منداڵان و هه‌رزه‌كاران ته‌مه‌نی به‌ره‌و سه‌رتر به شه‌رم ده‌زانێت كه یاری ئه‌لكترۆنی بكات، ئه‌گه‌رچی یاری ئه‌لكترۆنی هی ته‌مه‌نێكی دیاریكراو نییه و بگره یارمه‌تیده‌رێكی مێشكه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی خانه مردووه‌كان..
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای Archos به‌رهه‌مێكی نوێی له ئامێری تایبه‌ت بهگهمهكردن به‌رهه‌م هێنا، ئه‌ویش ئامێری Gampadه. ئامێره‌كه له راستیدا ته‌بلێتێكه كه تایبه‌ته به گه‌مه‌كردن، هه‌رچه‌نده ئه‌ركی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام كاری سه‌ره‌كی ته‌بلێته‌كه ئه‌نجامدانی یاری ئه‌لكترۆنییه. ته‌بلێته‌كه شاشه‌كه‌ی 7 ئینجه، دوو پرۆسیسه‌ری هه‌یه. خێراییه‌كه‌ی 6 گیگایه، سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره، میمۆری ناوخۆی 8 گیگابایته. گشت كێبڵێكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدایه.
