كۆمپیوتهرهكـــــــــــــــــــــــــــهت بكه به ته‌له‌فۆن

كۆمپیوتهرهكـــــــــــــــــــــــــــهت بكه به ته‌له‌فۆن
كۆمپیوتهرهكـــــــــــــــــــــــــــهت بكه به ته‌له‌فۆن
به گشتگیربوونی مۆبایل په‌یوه‌ندی زۆر ئاسان بووه، به جۆرێك كه ئێستا كه‌م كه‌سه هه‌یه لە ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ سوود وه‌رگرێت، به‌ڵام زۆر كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره كه ئاره‌زوو ده‌كات پرۆگرامێك هه‌با كه له‌كاتی پێویستدا وه‌ك مۆبایل سوودت لێوه‌رگرتبا و هه‌ر له كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه په‌یوه‌ندیت به هاوڕێیانه‌وه كردبا، هه‌رچه‌نده پرۆگرامه‌كانی هاوشێوه‌ی سكایپی و مسنجهری یاهوو و فه‌یسبووك به‌شێكن له‌م شێوه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه نازانین كه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه له‌سه‌ر هێڵه یان نا؟ پرۆگرامی NCH Express Talk خۆزیای ئه‌وانه دێنێته دی كه ده‌یانهه‌وێ به كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان هه‌بێت. ئه‌م پرۆگرامه كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان ده‌كاته سیسته‌می ته‌له‌فۆن یان فه‌كس. به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه به ئاسانی و بێ گرفت ده‌توانی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و كۆمپیوته‌رانه دابمه‌زرێنی كه ئه‌و سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ره. هه‌ر كه‌سێك له هاوڕێیانتان كه ئه‌و پرۆگرامه‌ی دانابێته سه‌ر كۆمپیوته‌ر یا مۆبایله‌كه‌ی به ئاسانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێت، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت ته‌واوی ئه‌و قسانه تۆمار بكرێن كه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌تان بووه.
Top