ماوسێكی زۆر تایبه‌ت بۆ لاپ‌تۆپ

ماوسێكی زۆر تایبه‌ت بۆ لاپ‌تۆپ
ماوسێكی زۆر تایبه‌ت بۆ لاپ‌تۆپ

هه‌رچه‌نده لاپ‌تۆپ تاچ پهد واته (ته‌خته‌ی له‌مسی) هه‌یه و كه‌متر پێویستی به ماوسه، به‌ڵام له زۆر ئه‌رك وكاردا پێویستت به‌ماوس ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ كار بكه‌یت و كاری گرافیكی یان دیزاین و گه‌مه بكه‌یت (تاچ پهد)ی لاپ‌تۆپ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نییه. هه‌رچه‌نده ماوسیش زۆر به سووده، به‌ڵام جار هه‌یه مێز نییه، یان مێزه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده بچووكه كه شوێنی ماوسه‌كه نابێته‌وه، له‌كاتێكی وادا ماوس بهكارنههێنانهكهی باشتره، به‌ڵام كۆمپانیای Frank guo به‌م دواییه ماوسێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه كه له‌م بواره‌دا زۆر گونجاوه، ماوسی Clip mouse به ئاسانی له گۆشه‌یه‌كی لاپتۆپه‌كه‌دا جێگیر ده‌بێت و جووڵه ناكات، پشتی ماوسه‌كه ده‌بێته ته‌خته‌یه‌كی له‌مسی وه‌ك هی لاپتۆپه‌كه‌ت به‌ڵام به‌كارهێنانی ئاسانتره.
Top