به مۆبایله‌كه‌ت وه‌ڵامی زه‌نگی ده‌رگا بده‌وه
ئه‌و ئامێرانه‌ی كه تایبه‌تن به ده‌رگا كردنه‌وه و به‌هۆی كاره‌باوه ده‌رگا ده‌كه‌نه‌وه، مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هێنده‌ی تر خاوتر و سستر كردووه‌و وای كردووه كه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاش زه‌حمه‌ت نه‌كێشین و خۆمان ماندوو نه‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده بڵێم به‌خۆشییه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌متر سوودی لێده‌بیندرێت. ئێستا ئامێری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زۆر پێشكه‌وتووتر هاتۆته به‌رهه‌م كه له‌گه‌ڵ مۆبایلی ماڵه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و ئامێری Doorbot ئامێرێكی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه وه‌ك ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه نیشان ده‌دات كه له پشت ده‌رگایه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه كاتێك ئه‌وه‌ی زه‌نگ لێده‌دات، زه‌نگه‌كه بۆ مۆبایلی خاوه‌ن ماڵ ده‌ڕوات و ده‌توانیت هه‌ر به مۆبایله‌كه‌ت ده‌رگاكه بكه‌یه‌وه یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی له پشت ده‌رگایه قسه بكه‌یت. ئامێره‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه سوودمه‌نده كه مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی گیانی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ش نه‌بیت و چه‌ندین كیلۆمه‌تر له ماڵه‌وه دووربیت، دیسان زه‌نگه‌كه بۆ مۆبایله‌كه‌ت دێت و ده‌كرێت وه‌ڵامی بده‌یه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، خاڵی جێگای سه‌رنج له‌وه‌دایه كه كامێرای ئامێره‌كه له شه‌وی تاریكیشدا هه‌ر وێنه نیشان ده‌دات.
