چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ته‌بلێتی ویكی پهد

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ته‌بلێتی ویكی پهد
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ته‌بلێتی ویكی پهد
ته‌بلێت له‌م دواییه‌دا وه‌ك نوێترین ئامرازی دیجیتالی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م لایه‌نگر و ئۆگرێكی زۆری هه‌یه له جیهاندا، چونكه جگه له‌وه كێشیان كه‌مه و هه‌ڵگرتنیان ئاسانه، توانای كردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئه‌نجامدانی هه‌زاران یاری ئه‌لكترۆنی و كردنه‌وه‌ی سایته‌كان له‌ودا به ئاسانی جێبه‌جێ ده‌بێت.
ئه‌نجامدانی یاريی ئه‌لكترۆنی به‌هۆی ته‌بلێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه پایه‌یه‌كی هه‌یه بۆ دانان و نه ماوس و ده‌سكی گه‌مه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، تا راده‌یه‌ك دژواره، به‌ڵام ته‌بلێتی (ویكی پهد) له گشت ته‌بلێتێكی دیكه جیاوازه، چونكه ته‌بلێته‌كه هه‌ر تایبه‌ت به گهمهكردنه. شاشه‌ی ته‌بلێتی ناوبراو 10 ئینجه و ئامێری تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنی یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌ملاو له‌ولای ته‌بلێته‌كه هه‌یه. كێشی ته‌نیا 560 گرامه. چه‌ند سپیكه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه، رامه‌كه‌ی یه‌ك گیگابایته و هاردی ناوخۆی 32 گیگابایته. كامێرایه‌كی 8 میگاپیكسیلی له پشته‌وه‌یه و كامێرایه‌كی 2 میگاپیكسیلیشی له پێشه‌وه‌یه. له هه‌مووی گرنگتر كۆنترۆڵه‌كانی تایبه‌ت بهگهمهكردن له ته‌بلێته‌كه جیاده‌بێته‌وه و ته‌بلێته‌كه وه‌ك ته‌بلێتێكی نۆرماڵی لێدێت.
Top