پێویسته ئه‌و خاڵانه وه‌به‌رچاو بگرن

پێویسته ئه‌و خاڵانه وه‌به‌رچاو بگرن
خاوه‌ن لاپتۆپه‌كان
پێویسته ئه‌و خاڵانه وه‌به‌رچاو بگرن
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت ماوه‌یه‌كی زياتر سوود له لاپتۆپه‌كه‌ت وه‌ربگریت و تووشی هیچ گرفتێك نه‌یه‌ت، ده‌بێت به باشی ئاگات لێبێت، هه‌ربۆیه ئه‌م خاڵانه له پاراستن و راگرتنی لاپتۆپدا گه‌لێك گرنگن.
-1 هیچ كات لاپتۆپه‌كه‌ت بۆ سه‌ر جێگای نووستن له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به. كاتێك كه لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سه‌ر دۆشه‌ك و به‌تانی داده‌نێیت، چونكه دۆشه‌ك و به‌تانی نه‌رمه ئه‌وه‌ش ده‌بێته كونی پهنكهی لاپتۆپه‌كه بگرێت و نه‌هێڵێت هه‌وای گه‌رم له لاپتۆپه‌كه ده‌ربچێت، ده‌رچوونی هه‌وای گه‌رم له لاپتۆپه‌كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی پارچه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ر.
-2 ئاگات له باتری لاپتۆپه‌كه‌ت بێت، زۆر له به‌كارهێنه‌رانی لاپ‌تۆپ ئه‌و راستییه نازانن كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی باتری زیاتر بێت، ده‌بێ لانی كه‌م مانگێ جارێك به‌بێ كاره‌با سوود له باتری وه‌ربگریت تا به‌ته‌واوی شه‌حنی باترییه‌كه داده‌به‌زێت، ئه‌م دابه‌زینی یه‌كجارییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گیانێكی نوێ بۆ لاپتۆپه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
-3 هه‌میشه له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت ئه‌نتی ڤایرۆس هه‌بێت، دانانی باشترین ئه‌نتی ڤایرۆس له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی گه‌ر به‌رده‌وام سوود له هێڵی ئه‌نته‌رنێت وه‌رده‌گریت، ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان ده‌توانن لاپتۆپه‌كه‌ت له پرۆرگرامی تێكده‌ری هاردوێر و سوفت وێر بپارێزن.
-4 شاشه‌كه‌ی لاپ‌تۆپ به‌رده‌وام خاوێن رابگره، دوای ته‌واو بوون له كاره‌كانت به لاپتۆپه‌كه‌ت به‌ته‌واوی هه‌م كیبۆرده‌كه و هه‌م شاشه‌كه‌ی خاوێن رابگره، تۆز و خۆڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌م كیبۆردی لاپتۆپه‌كه و هه‌م شاشه‌كه‌ی تێك بچێت.
-5 شتی قورس له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ دامه‌نێ، دانانی شتی قورس وه‌ك كتێب و رۆژنامه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كیبۆرده‌كه زه‌خت بۆ شاشه‌كه بێنێت.
-6 هه‌میشه كێبڵه‌كان به ئارامی له لاپتۆپه‌كه بخه، زۆر له خاوه‌نانی لاپ‌تۆپ ئه‌وه‌نده به په‌له‌ن و زۆر به خێرایی كێبڵه‌كان وه‌ك كێبڵی كاره‌با و كێبڵی یۆئێس بی له لاپ‌تۆپ ده‌خه‌ن نازانن ره‌نگه ئه‌و خێراییه ببێته هۆی كه به‌هۆی زه‌خته‌وه وایه‌ره‌كان و كه‌لێنه‌كان تێك بچن.
Top