پرۆگرامێكی سوودمه‌ند بۆ گۆڕانكاری له فایلی ده‌نگدا
كۆمپانیای cyberlink یه‌كێك له‌و كۆمپانیا به‌هێزانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆگرامی كۆمپیوته‌ره، پرۆگرامه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو له هه‌موو بواره‌كاندا له ریزی پرۆگرامه پێشكهوتووهكاندان. یه‌كێك له نوێترین پرۆگرامه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو پرۆگرامی audio directorه، پرۆگرامێكی زۆر باش و سوودمه‌ند و كارا له بواره‌كانی تۆماركردنی ده‌نگ، گۆڕانكاری پێكهێنانی له فایلی ده‌نگیدا، گۆڕینی فۆڕماتی فایلی ده‌نگی. پرۆگرامه‌كه له توانایدا هه‌یه به باشترین و به‌هێزترین كوالیتی گۆڕانكاری له ده‌نگی ناو فیلمه‌كاندا پێكبێنێت، بۆ كاری دۆبلاژ له ریزی پرۆگرامه سوودمهندهكاندا دێت. ده‌كرێت ئیفێكتی سه‌رنج راكێش بۆ سه‌ر فایله ده‌نگییه‌كان زیاد بكه‌ی. پرۆگرامه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی كاری ستۆدیۆ و تۆماركردنی ده‌نگ وه‌ك تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ده‌كه‌ن زۆر سوودمه‌نده. به كورتی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه له‌و خاڵانه‌دا كورت ده‌كرێته‌وه:
- ده‌ستكاری كردنی فایلی ده‌نگ به‌و جۆره‌ی كه مه‌به‌ستته.
- پشتیوانیكردن و خوێندنه‌وه‌ی گشت فۆرماتێكی ده‌نگ.
- توانای دانانی فایله ده‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ئۆنلاینه‌كان.
- بوونی ده‌یان ئیفێكتی ده‌نگی به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر موسیقا.
