شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی هه‌تاوی بۆ ئامێره دیجیتالییه‌كان
خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی له‌بڕان نه‌هاتوویه، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵێكی زۆردرا كه وزه‌ی خۆر شوێنی وزه‌ی كاره‌با و وزه‌كانی دیكه بگرێته‌وه، كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی له دواههوڵیدا ئامێرێكی به‌رهه‌م هێناوه كه له شێوه‌ی دار ده‌چێت و گه‌ڵاكانی وزه له‌خۆر وه‌رده‌گرن و ئه‌و وه‌زه‌یه‌ش باتری ئامێره دیجیتالییه‌كان بارگاوی ده‌كاته‌وه. داری Electree به دیزاینه سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی ده‌توانێت به‌ته‌واوی بێ نیازتان بكات له وزه‌ی كاره‌با.
داره 27 گه‌ڵاكه بۆ شه‌حن بوونه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌وه‌یه كه رۆژێك و نیو له‌به‌ر هه‌تاو بێت، دواتر ده‌توانیت ته‌بلێت، مۆبایل، كامێرای دیجیتالی و ته‌نانه‌ت لاپ‌تۆپ و ئامێره‌كانی دیكه‌شی پێ شه‌حن بكرێته‌وه.
جگه له‌وه‌ی كه شوێنی كێبڵی USB هه‌یه، له خواره‌وه‌ش واته ژێرسێبه‌ری گه‌ڵاكانی ده‌كرێت راسته‌وخۆ به‌بێ بوونی هیچ وایه‌رێك مۆبایله‌كان ئامێره‌كان شه‌حن بكاته‌وه.
