كاتژمێرێكی هۆشمهنـــــــــــــــــــــــــــد تایبه‌ت به ئایفۆن
چه‌ند ساڵێك ده‌بێت به‌هۆی زۆر بوونی ئامێره دیجیتالییه نوێیه‌كانی وه‌ك مۆبایل و كامێرا و لاپ‌تۆپ و ته‌بلێت، پێویستی و داواكاری له‌سه‌ر كاتژمێری ده‌ست كه‌م بۆته‌وه، ئیدی پێویست ناكات بۆ زانینی كات سه‌یری كاتژمێری ده‌ست بكه‌یت، چونكه هه‌موو مۆبایلێك كاتژمێر و رۆژمێری تێدایه و ته‌نانه‌ت باشتر له كاتژمێری ده‌ست هه‌ر كاتێك نیازیشت هه‌بوو ئاگادارت ده‌كاته‌وه و زه‌نگ لێده‌دات! به‌ڵام كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی كاتژمێریش هه‌وڵیان داوه خۆیان له‌گه‌ڵ جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بگونجێنن و به جۆرێك كه كاتژمێره‌كانیان به‌رهه‌م بێنن كه له‌و كاروانه به‌جێ نه‌مێنن!
كۆمپانیای كاسیۆ كه مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێری ده‌ست، له‌م دواییه نوێترین كاتژمێری هۆشمه‌ندی به‌ناوی GB6900AA G-Shock به‌رهه‌م هێناوه كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆبایلی جۆری ئایفۆن. كاتژمێرێكه خێراترین سیسته‌می بلوتوسی له‌سه‌ره واته بلوتوس4 و به‌هۆیه‌وه ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌و كورته په‌یام و ئیمێلانه‌ی كه بۆ ئایفۆنه‌كه‌ی دێن. هه‌روه‌ها فه‌رمانێكی تێدایه به‌ناوی دۆزینه‌وه‌ی ئایفۆن كه ئه‌گه‌ر دوگمه‌ی تایبه‌ت به‌و فه‌رمانه دابگریت به‌دوای ئایفۆنه بزربووهكهدا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌ر كاتێك بچیته هه‌ر وڵاتێك كاتژمێره‌كه ئۆتۆماتێكی كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر كاتژمێری ئه‌و وڵاته رێك ده‌خات. كاتژمێری ناوبراو یه‌كێكه له پته‌وترین كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان له قوڵایی ده‌ریاشدا ئاو ناچێته ناوییه‌وه و تێكناچێت و هه‌روه‌ها باترییه‌كه‌ی هه‌تا 2 ساڵ پێویستی به گۆڕین نییه.
