ته‌بلێتێكی گونجاو بۆ منداڵان
له‌م رۆژانه‌دا بازاڕی جۆره‌كانی ته‌بلێت و ئامێره دیجیتالییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان زۆر گه‌رمه، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری دیجیتالی له‌م بواره‌دا له ركابهریدان. كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Ematic به‌م دواییه تهبلتێكی نوێی به‌ناوی FunTab بۆ منداڵان به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌و ته‌بلێته دیزانێكی سه‌رنجراكێشی هه‌یه كه بۆ منداڵان زۆر گونجاوه، به‌هۆی دوو یه‌ده‌ی گونجاو كه په‌نجه‌ی ناسكی منداڵانه تێیدا جێگیر ده‌بێت، به ئاسانی هه‌ڵده‌گیردرێت، پرۆگرامی ئه‌نته‌رنێتی تایبه‌ت به‌منداڵانی تێدایه و هیچ كاتێك ئه‌و سایتانه ناكاته‌وه كه زیان به ره‌وشت و باری په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت. شاشه‌كه‌ی 7 ئینجه و ته‌واو له‌مسییه، رامه‌كه‌ی 512 میگابایته وشوێنی دانانی كارت میمۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌سته‌وه‌رێكی ژیرسكۆپی هه‌یه كه بۆ سوڕانی ئۆتۆماتیكی وێنه‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت. جگه له وێب كه‌م كامێرایه‌كی له پشته‌وه هه‌یه.
