كامێرایه‌كی هۆشمه‌ندی دیجیتالی بۆ وه‌رزشكاران

كامێرایه‌كی هۆشمه‌ندی دیجیتالی بۆ وه‌رزشكاران
كامێرایه‌كی هۆشمه‌ندی دیجیتالی بۆ وه‌رزشكاران
كۆمپانیای Drift كه كۆمپانیایه‌كی نه‌ناسراوه، كامێرایه‌كی نوێی وه‌رزشی به‌رهه‌مهێناوه كه هه‌م پته‌وه و دژی پێكهوتنه و هه‌م ئاویش ناچێته ناویه‌وه. كامێرای جۆری Drift HD Ghost ئیمكاناتی ته‌كنه‌لۆژی وه‌ك وای فای ناوخۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی وێنه‌كان له‌سه‌ر مۆبایل وكۆمپیوتهر هه‌یه. به‌هۆی كامێراكهوه ده‌توانی له قووڵایی ئاودا فیلم هه‌ڵبگریه‌وه، كامێراكه ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوگمه‌ی ده‌ستپێكردن و راوه‌ستانی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تێدایه، شاشه‌یه‌كی بچووكیشی هه‌یه كه كاركردی كامێراكه له‌سه‌ر شاشه‌كه نیشان ده‌دات، ریمۆت كۆنترۆڵهكه بۆ ئه‌و كاتانه زۆر به‌سووده كه كامێراكه‌ت له‌سه‌ر سه‌ر یان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ستووه و مه‌ودای 10 مه‌تریش كارایی هه‌یه. گرنگترین به‌شی كامێراكه ئه‌وه‌یه ده‌توانی له یه‌ك كاتدا هه‌م فیلم ههڵبگریهوهو هه‌م وێنه بگری، واته لهوكاتهیدا كه فیلم دهگریهوه كرداری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلم ناوه‌ستێت.
Top