ئایپاده‌كه‌ت بكه به فیشه
فوتبول ده‌ستی كه له‌م هه‌رێمه‌دا به “فیشه“ ناسراوه، به‌و یارییه ده‌گوترێت كه له سندوقێكی دارین دروست ده‌كرێ و ته‌واو وه‌ك یاری تۆپی پێیه، به‌ڵام ده‌سته‌كانت رۆڵی یاریكه‌ره‌كان ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه له سه‌رده‌می منداڵی‌دا ئه‌م یاریەیان كردووه، ئێستاش تامه‌زرۆی كردنی ئه‌م یارییه‌ن.
ئه‌ندازیارانی كۆمپانیایه‌ك ئه‌م یارییه‌یان بۆ ته‌بلێتی ئایپاد به‌رهه‌م هێناوه، كه به‌دانانی ئایپاده‌كه‌ت له‌و بۆكسه‌ی كه ئایپاده‌كه‌ی تێدا جێگیر ده‌بێت، ده‌توانیت یاری فیشه بكه‌یت. ئامێره‌كه ته‌واو ئه‌و چێژه‌ت پێده‌به‌خشێت كه له یاری فیشه‌ی راستیدا هه‌ستی پێده‌كه‌یت؟
