گۆڕانكارییه‌ك له كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپدا

گۆڕانكارییه‌ك له كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپدا
گۆڕانكارییه‌ك له كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپدا
كاتێك نیازت هه‌یه كۆمپیوته‌ری جۆری desktop واته كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز بكڕیت، پێت ده‌ڵێن كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت؟ رامی چه‌ند بێت؟ هارده‌كه‌ی قه‌واره‌كه‌ی چه‌ند بێت و كارتی گرافیكی چۆن بێت؟ به‌و مانایه پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ر لێكجیان، فرۆشیار به‌ویستی كڕیار پارچه‌كان لهباڵیهك ده‌خاته‌وه، نه‌ك وه‌ك كۆمپیوته‌ری جۆری لاپ‌تۆپ كه ته‌نیا یه‌ك پارچه‌یه و ئیدی به‌كارهێنه‌ر ناتوانێت به ویستی خۆی پارچه‌كانی هه‌ڵبژێرێت.
كۆمپانیای ئه‌نته‌ل له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی‌دا نیازی هه‌یه شێوازی پارچه لێكجیاكان بگۆڕێت و كۆمپیوته‌ر بكاته یه‌ك پارچه، هه‌ربۆیه پارچه‌ی CPU به مهزهلبۆردهوه په‌یوه‌ند ده‌دا و پارچه‌كانی دیكه‌شی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ئیدی به ویستی به‌كارهێنه‌ر نییه كه پارچه‌كانی خۆی دیاری بكات، دروست وه‌ك كۆمپیوته‌ری جۆری لاپ‌تۆپ و ته‌بلێتی لێدێت.
Top