ئۆنلاین و به گرووپ وانه‌كانتان بخوێنن
هیچ شتێك وه‌ك جیهانی به‌رفراوانی ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزاری خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی ئاسان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیهه‌وێ به‌راستی به‌دوای زانست و خوێندنه‌وه و به‌هێزكردنی هزر و زانسته‌كه‌ی بكه‌وێ، جیهانی ئینته‌رنێت ئاسانترین و فره سهرچاوهترین رێگایه. سه‌دان سایت هه‌ن بۆ وانه وتنه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك كه نیازته. ئه‌گه‌ر ئێوه و هاوڕێیانتان له جیهانی ئینته‌رنێت به خێرایی و بێ گرفت له‌باره‌ی وانه‌كانتان و گرفته‌كانی زانكۆكه‌تان دیالۆگ بكه‌ن و هه‌ر له‌و كاته‌دا وێنه، ده‌ق و فایله‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وانه‌كانتان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانتان بكه‌نه هاوبه‌ش و له پرۆژه‌كانتان ئۆنلاین له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری بكه‌ن، سایتی Thinkbinder سایتێكی گرنگه بۆ باس وگفتوگۆ و هاوبه‌شی كردنی فایله‌كان و رێكخستنی ئۆنلاین بۆ سوود وه‌رگرتن له پرۆژه‌كانی وانه‌وتنه‌وه. له‌و سایته‌دا ده‌توانن له‌گه‌ڵ هاووانهكانتان پێكه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه بكه‌ن، فایل و داتا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت بهوانهكانتان وه‌ك ده‌رس و گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ یه‌كتر بنێرن یان هه‌مووتان پێكه‌وه سه‌یری بكه‌ن.. سایتی ناوبراو سایتێكه له خزمه‌ت وانه‌كانتان به شێوه‌ی ئۆنلاین.
