پرۆگرامێكی سوودمه‌ند بۆ گۆڕانكاری له‌ فایلی ده‌نگدا

پرۆگرامێكی سوودمه‌ند بۆ گۆڕانكاری له‌ فایلی ده‌نگدا
پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی فایله ڤیدیۆییهكانئهمڕۆكه ههرچهنده تهكنهلۆژیای دیجیتالی گهیشتۆته لوتكه، سهدان فۆرمات و ئامێر بۆ بڵاوكردنهوهی فایله ڤیدیۆییهكان بوونیان ههیه، بهڵام هێشتاش سوود وهرگرتن له پرۆگرامێكی بگۆڕ بۆ گۆڕینی فۆرماته دهنگی و رهنگییهكان زۆر پێویسته، چونكه هێشتاش ئامێره DVDیهكانی ماڵهوه ناتوانن زۆربهی فۆرماتهكان بخوێننهوه و ناچار دهبین لهسهر كۆمپیوتهر بههۆی پرۆگرامێكی بگۆڕ، فۆرماتی فایلهكه بگۆڕین بۆ ئهوهی كه لهسهر DVD ماڵهوهو له تهلهڤزیۆن فیلمهكه ببینین. پرۆگرامی ACDSee Video Converter له ریزی ئهو پرۆگرامانه دێن كه ئهركی گۆڕینی فۆرماتهكان به خێرایی و بهشێوهیهكی پێشكهوتوو ئهنجام دهدهن، پرۆگرامهكه له یهك كاتدا چهندین فایل بۆ فۆرماتی جۆراوجۆر دهگۆڕێت، ههروهها لهگهڵ ههموو هاندێكی مۆبایلیش دهگونجێت، جگهلهوهش ئهو فایلانهی كه وهریان دهگێڕێت بۆ سایتهكانی تایبهت به فیلم بهڕێ دهكات.بهشێك له تایبهتمهندییهكانی پرۆگرامهكه:- ناساندن و هاوئاههنگی لهگهڵ فۆرماته باوهكان.- گونجان لهگهڵ سیستهمهكانی دهنگ و رهنگی ئامێره دیجیتالییهكان.- توانای رایت كردن بۆ سهر DVD.- توانای Rip كردنی ڤیدیۆیهكان له گشت جۆره دیسكێك.- رێكخستنی چۆنییهتی فیلمهكه بهو كوالیتی و سایزهكهی كه مهبهستته.- گۆڕینی چهندین فۆرمات له یهك كاتدا و گونجان لهگهڵ ههموو سیستهمهكانی ویندۆز.
Top