سپیلتێكی دژه مێشووله
له هاویندا هه‌ر گه‌رما تاقه‌ت پرۆكێنه‌كه نییه كه هه‌موو برستێكت لێده‌بڕێ، بگره زیادبوونی مێش و مێشووله‌ش ده‌ردێكی دیكه‌یه كه خه‌و و خۆراكت لێهه‌ده‌گرێ، زۆر ژه‌هری دژه مێشووله و ئامێری دیكه بۆ له‌ناوبردنی مێشووله له هاویندا به‌كار دێن، كه‌چی هێشتا بنبڕ نابن.
كۆمپانیای LG سپیلێتێكی داهێناوه جگه‌وه‌ی وه‌ك سپیلیت ئه‌ركی گه‌رما و سه‌رما ئه‌نجام ده‌دات، سیسته‌مێكی دژه مێشووله‌شی له‌گه‌ڵدایه، سیسته‌مه‌كه جۆره شه‌پۆلێك بڵاوده‌كاته‌وه كه مێشووله‌كان لێیدوورده‌كه‌ونه‌وه. له‌سه‌ر كۆنترۆڵی سپیلته‌كه دوگمه‌یه‌ك به‌ناوی anti-mosquito هه‌یه كه به داگرتنی دوگمه‌كه سیسته‌مه‌كه ئه‌كتیڤ ده‌بێت.
