مۆبایله‌كه‌تان بكه‌ن به سینه‌ما

مۆبایله‌كه‌تان بكه‌ن به سینه‌ما
مۆبایله‌كه‌تان بكه‌ن به سینه‌ما
مۆبایل بهرفرهترین و گشتگیرترین ئامێری دیجیتالی سه‌رده‌مه، ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له پێشه‌وه‌ی كاتژمێری ده‌ستیش دێت، له سه‌ده‌ی رابردوودا كاتژمێری ده‌ست كه زۆرترین ئامێری باو و سه‌رده‌م بوو، ئه‌مڕۆ مۆبایل شوێنی گرتۆته‌وه، چونكه ئه‌م ئامێره بچووكه زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی مرۆڤ له ژیانی رۆژانه‌دا مه‌به‌ستییه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ك په‌یوه‌ندی، وه‌رگرتنی زانیاری وه‌ك ئینته‌رنێت، خوێندنه‌وه‌ی كتێب و رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر مۆبایل، ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ...تاد. سایزی بچووكی مۆبایل و به ئاسانههڵگرتنی لایه‌نێكی ئیجابی ئه‌و ئامێره‌یه، به‌ڵام سه‌یركردنی فیلمی و وێنه له مۆبایلدا ئه‌و چێژه‌ی نییه كه له ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌یبینی.. به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته چه‌ند تهكنهلۆژییهكیان به‌رهه‌م هێناوه، وه‌ك په‌یوه‌ندیی نێوان مۆبایل و ته‌له‌ڤزیۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه فیلمه‌كان له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ببینیت، یان وه‌ك دانانی پرۆژكتۆر بۆ مۆبایل.. نوێترین ئامێرێش كه ئه‌ركی نیشاندانی فیلمی سه‌ر مۆبایله‌كان ئه‌نجام ده‌دات له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێكی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ به‌ناوی Tristan daly هاتۆته به‌رهه‌م. ناوبراو هێشتا ناوێكی له ئامێره‌كه‌ی خۆی نه‌ناوه، به‌ڵام ئه‌ركی ئامێره‌كه ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه به سایزێكی گه‌وره‌تر نیشان بدات، هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌بینن. مۆبایله‌كان له پشته‌وه‌ی ئامێره‌كه ده‌خرێن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه نیشان ده‌درێت له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌و ئامێره به‌گه‌وره‌یی ده‌بیندرێت.
Top