سایتێك بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی مێشك
سایتی http://www.lumosity.com/ سایتێكی به سووده و گرنگه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سایته‌كه ئه‌وه‌یه كه توانا شاراوه‌كانی مێشكی مرۆڤ ده‌ربخات و به‌هۆی ئه‌و راهێنانه‌ی كه سایته‌كه رۆژانه بۆت دیاری ده‌كات ده‌توانیت تواناكانی زه‌ین و بیرت به‌رێیه سه‌رێ، سایته‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ساڵداچوون و هه‌ست به مه‌ترسی نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه (ئالزهایمه‌ر) ده‌كه‌ن به سووده.
چوونه ناو سایته‌كه ئاسانه و دوای ئه‌وه‌ی كه چوویته ناو سایته‌كه فه‌رمانی Start Training دابگره، دواتر سایته‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ت لێده‌كات كه نیازت هه‌یه تواناكانی مێشكت له چ بوارێكدا به‌رێیه سه‌رێ، پاشی ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ت هه‌ڵبژارد، راهێنانێكی چه‌ندین مانگیت بۆ دیاری ده‌كات، ئێوه ده‌بێت هه‌موو رۆژێ سه‌ر له سایته‌كه بده‌ن، سایته‌كه چه‌ندین گه‌مه‌ی ئاسان كه 5 خولهك هه‌تا ده خولهك ده‌خایه‌نن بۆت دیاری ده‌كات كه ده‌بێت ئه‌نجامیان بده‌یت. به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌كه راده‌گه‌یه‌نن كه گه‌ر به به‌رده‌وامی راهێنانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه 85% له سه‌ده‌ی خانه‌كانی مێشكتان زیندوو ده‌بنه‌وه.
