ركابه‌رێك بۆ چاویلكه‌ی هۆشمه‌ندی گوگڵ
كۆمپانیای گوگڵ یه‌كه‌مین چاویلكه‌ی هۆشمه‌ندی له جیهاندا هێنایه به‌رهه‌م كه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه سه‌یری سایته‌كان بكه‌ی و نوێترین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر چاویلكه‌كه ببینی، له‌كاتی خۆیدا زانیاری چڕمان سه‌باره‌ت به‌و چاویلكه‌یه بڵاوكردبۆوه. ئێستاكه كۆمپانیای Vuzix نوێترین چاویلكه‌ی هۆشمه‌ندی بڵاوكرده‌وه كه وه‌ك ركابه‌رێكی جددی بۆ چاویلكه‌كه‌ی گوگڵ دێته ژمار. چاویلكه‌كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌گونجێت. چاویلكه هۆشمه‌نده‌كه به مۆدێلی M100 ناسراوه، له‌گه‌ڵ گشت مۆبایلێكی زیره‌ك ده‌گونجێت، ئه‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی چاویلكه‌كه نیشان ده‌درێن وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنێكی 14 ئینجی وایه. رامی چاویلكه‌كه یه‌ك گیگابایته، هه‌روه‌ها هارده‌كه‌ی 4 گیگابایته. چاویلكه‌كه جگه له نیشاندانی فیلم و وێنه‌كانی سه‌ر مۆبایله‌كان خۆیشی وێنه و فیلم به كوالیتی P720 هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
به‌شێك له تواناكانی چاویلكه‌كه ئه‌مانه‌ن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، واته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی بۆ مۆبایله‌كه دێن، وێنه و فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه، گه‌ڕان له ئینته‌رنێتدا، به‌ڕێكردنی كورته په‌یام (SMS) سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاری گوگڵ ماپ. هه‌روه‌ها سیسته‌می GPSی له‌سه‌ره بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به رێگاوبانه‌كان. مایكی چاویلكه‌كه ده‌توانێت ده‌نگه زیادییه‌كان لابه‌رێت
