چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی گه‌له‌كسی پله‌یه‌ری سامسۆنگ
سامسۆنگ به به‌رهه‌مهێنانی گهلهكسییهكان چ مۆبایل، ته‌بلێت، یان پله‌یه‌ر به جۆرێكی دیكه خۆی به جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ناساند، به‌به‌رگێكی نوێتره‌وه هاته‌وه مه‌یدانه‌كه و ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، واته كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ك جددترین ركابه‌ری خۆی سه‌یری بكات.
گه‌له‌كسی پلایهری 5.8 ناوه‌كه‌ی له شاشه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه كه سایزه‌كه‌ی 5.8 ئینجه، ئه‌م سایزهش بۆ نیشاندانی وێنه و فیلم تا راده‌یه‌ك گونجاوه. 5.8 هه‌م وه‌ك ئامێرێك بۆ نیشاندانی وێنه و فیلم و هه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی دیجیتالی گرنگی خۆی هه‌یه، ئامێرێكه له نێوان مۆبایل و ته‌بلێتدا. هاردی گالاكسییهكه 16 هه‌تا 32 گیگابایته و جگه‌له‌وه‌ش شوێنێكیشی هه‌یه بۆ دانانی micoro SD، كامێرای پشته‌وه‌ی زۆر به‌هێز نیه، چونكه ته‌نیا 3 مگاپیكسله، كامێرای پێشه‌وه‌ش بۆ په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌كان زۆر باشه. دوو سپیكه‌ری زۆر به‌هێز له خواره‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه ده‌بیندرێن. سیسته‌می GPS هه‌یه و كێشه‌كه‌ی 221 گرامه. ده‌كرێ بڵێین له ریزی باشترین پله‌یه‌ره‌كان دێن. واته ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ئه‌ركیان بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی ڤیدیۆیی و فایلی مۆسیقییه.
