مایكرۆسۆفت و خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ

مایكرۆسۆفت و خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ
مایكرۆسۆفت و خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ
ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ندێك شاره‌زایی له كۆمپیوته‌ردا هه‌بێت، ده‌زانێت ئۆفێسی مایكرۆسۆفت چییه، ئه‌وه‌ی پیتێكی تایب كردبێت، بێگومان پرۆگرامی wordی كردۆته‌وه، word له ڕیزی پرۆگرامه‌كانی ئۆفێسی مایكرۆسۆفتدایه.
له‌مڕۆژانه‌دا مایكرۆسۆفت هه‌وڵیداوه ئه‌و ئۆفێسهی خۆی له جیهانی ئه‌نته‌رنێتدا به‌بێ بوونی هیچ پرۆگرامێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت فایلێكی word بنووسیت، یان فایلێكی پاوهرپۆنیت ئاماده بكه‌یت، پێویست ناكات كە ئه‌و پرۆگرامانه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بچیته سه‌ر سایتی https://skydrive.live.com له‌وێدا ئه‌كاونتێك بۆخۆت بكه‌یته‌وه، پاش ئه‌وه زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كانی ئۆفێس له‌و سایته‌دا بوونیان هه‌یه و ده‌توانیت به‌بێ بوونی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، ئه‌ركه‌كانی خۆتی پێڕابپهڕێنيت.
Top