3 ناو و 3 په‌سۆرد له فه‌یسبووكدا

3 ناو و 3 په‌سۆرد له فه‌یسبووكدا
3 ناو و 3 په‌سۆرد له فه‌یسبووكدا
فه‌یسبووك كه ئێستا وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانی دیجیتالی ده‌ناسرێت و به ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته گه‌یشتۆته زیاتر له ملیارێك، كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌ی شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌ر بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌ریشی له جیهانی كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ده‌رنه‌چێت، ئه‌كاونتێكی له فه‌یسبووكدا نه‌بێت، بۆچوونه ناو فه‌یسبووك ده‌بێت ناو و په‌سۆردی تایبه‌ت به خۆت هه‌بێت، به‌ڵام ئایا ده‌زانن كە ده‌توانن بە سێ ناو و سێ پاسۆردی لێك جیا بچنه ناو فهیسبووكەكهتانهوه. واته ده‌توانن به 9 حاڵه‌ت فهیسبووكهكهتان بكه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م ئه‌وه هه‌موو لایه‌ك ده‌یزانن كه به ئیمێل و په‌سۆردی تایبه‌ته‌وه فه‌یسبووكه‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه، دووه‌م به ژماره‌ی مۆبایلی خۆت كه ده‌بێت له شوێنی مه‌به‌ستت داخیلی پرۆفایله‌كه‌ی خۆتت كردبێت به‌ویش ده‌كرێته‌وه، سێیه‌م ده‌توانیت كاتێك فه‌یسبووكه‌ت كرده‌وه بچیته سه‌ر به‌شی پرۆفایلی خۆت ئه‌وكات له ئه‌ده‌رسی ئهنتهرنێتیدا چ وشه‌یه‌ك له كۆتاییدا هاتبوو ده‌توانیت ئه‌وه له شوێنی ناوه‌كه‌ت بنووسیت و پهسۆردهكهی خۆت لێبده‌یت و فه‌یسبووكه‌ت ده‌كرێته‌وه.
بۆ وشه‌ی پهسۆردیش، یه‌كه‌م په‌سۆردی خۆت، واته ئه‌و پهسۆردهی كه هه‌ته. دووه‌م ئه‌و پهسۆردهی كه هه‌ته ده‌كرێت یه‌كه‌م پیتی به گه‌وره واته كاپیتال بنووسی هیچ گرفتێكت نایه‌ته پێش، سێيه‌م، ئه‌گه‌ر پاسۆرده‌كه‌ت له پیتی بچووك وگه‌وره پێكهاتبوو، ده‌توانیت شوێنیان بگۆڕیت و له كردنه‌وه‌یدا هیچ گرفتێك روونادات.
Top