ئایفۆنه‌كه‌ت بكه به دوو سیم‌كارت
مۆبایلی ئایفۆن له‌م كاته‌دا له ریزی پێشكه‌وتووترین مۆبایلی هۆشمه‌ند دێت، هه‌رچه‌نده گالاكسی سامسۆنگ له‌گه‌ڵ ئایفۆن له ركابهریدایه، به‌ڵام هێشتاش ئایفۆن له پله‌ی یه‌كه‌می خۆی دانه‌به‌زیوه. مۆبایلی ئایفۆن دوو سیم كارت ناخوێنێته‌وه، واته شوێنی دوو سیم كارتی نییه، هه‌ربۆیه كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵیداوه به داهێنانی ئامێرێك كه وه‌ك كاوهرێك له پشته‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆن ده‌خرێت، ئایفۆن بكاته دوو سیم‌كارت. به‌هۆی دووگمه‌یه‌ك كه له پشته‌وه‌ی كاوه‌ره‌كه دایه ده‌توانی كاركردی سیمكارتهكان بگۆڕی. هه‌رچه‌نده گرفتێكی سه‌ره‌كی له كاوهرهكهدایه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هاوكات دوو سیم‌كارت پێكه‌وه ناخوێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێتە هۆی ئەوەی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت.
