نوتی بووك-هبلێتێك به توانای جۆراوجۆره‌وه

نوتی بووك-هبلێتێك به توانای جۆراوجۆره‌وه
نوتی بووك-
ته‌بلێتێك به توانای جۆراوجۆره‌وه
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویندۆز8ی مایكرۆسۆفت، گۆڕانێكی دیكه له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا دێته گۆڕێ، كۆمپانیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رهه‌مه ئهلكترۆنییهكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه بگونجێنن. كۆمپانیای Lenovo یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌م دوناییه نوێترین به‌رهه‌می خۆی به ناوی ThinkPad Twist خسته بازاڕه‌وه.
ئه‌و ئامێره نوێیه له‌راستیدا هه‌م نوتی بووكه- هه‌م ته‌بلێت، شاشه‌كه‌ی 12,5 ئینجه، شاشه‌كه توانای سووڕانی 180 پله‌ی هه‌یه به ده‌وری خۆیدا، به ئاسانی له‌سه‌ر كیبۆرد داده‌نرێت به‌مجۆره ده‌بێته ته‌بلێتێكی ویندۆز. ته‌بلێت- نۆت بووكه‌كه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی جۆری Core i5ی ئه‌نته‌له، خێراییه‌كه‌ی 7/1 گیگاهێرتزه، رامه‌كه‌ی 4 گیگابایته. هارده‌كه‌ی 500 گیگابایته. جگه له‌وه‌ش سیسته‌می په‌یوه‌ندی Wi-Fi بلوتوس و دوو پۆرتی USB3.0 و پۆرتێكی mini HDMI هه‌یه.
Top