داكێكی هۆشمه‌ندی گه‌له‌كسی

داكێكی هۆشمه‌ندی گه‌له‌كسی
داكێكی هۆشمه‌ندی گه‌له‌كسی
داك Dock به‌و ئامێره ده‌گوترێت كه وه‌ك ئامێرێكی لاوه‌كی له‌گه‌ڵ ئامێرێكی دیكه جا لاپ‌تۆپ بێت یان ته‌بلێت ئه‌ركێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، بۆ نموونه “داك” هه‌یه ته‌بلێت ده‌كاته لاپ‌تۆپ، یان مۆبایل ده‌كاته كۆمپیوته‌ر و...تاد.
كۆمپانیای سامسۆنگ له‌م دواییانه‌دا له گۆڕه‌پانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له هاوڕكابهرهكانی زۆر پێشكه‌وتووه، “داك”Dockێكی تایبه‌تی به گەلەكسی 2 به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌و داكه هۆشمه‌نده ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌ركه مۆبایله‌كه‌ت خسته سه‌ر ،ده‌كرێت وه‌ك كۆمپیوته‌رێك سوود له گه‌له‌كسی 2 وه‌ربگری.
داكه هۆشمه‌نده‌كه له microUSB بۆ په‌یوه‌ندیكردن به گهلهكسییهوه سوود وه‌رده‌گرێت، له پشته‌وه‌ی داكهكه پۆرتێكی HDMIی هه‌یه كه فیلمه‌كانی سه‌ر مۆبایله‌كه بۆ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن یا مۆنیتۆری كۆمپیوته‌ر ده‌گوازێته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنی دانانی هیدفۆن، دانانی USB2 هه‌یه و جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت ماوس و كیبۆردیشی بۆ دابنێی.
Top