چاوخشاندنێكی خێرا به‌سه‌ر پله‌یسته‌یشنی ڤێستادا

چاوخشاندنێكی خێرا به‌سه‌ر پله‌یسته‌یشنی ڤێستادا
چاوخشاندنێكی خێرا به‌سه‌ر پله‌یسته‌یشنی ڤێستادا
یه‌كه‌مین ئامێری گه‌می كۆمپانیای سۆنی كه به پلەیستەیشن پورتێبڵ ناسراوه، به ئامێرێكی سه‌ركه‌وتووی گه‌مه‌كردن ناسرا، به‌ڵام جیهانی ئامێری گه‌یم له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گۆڕانكاریی زۆری به‌خۆوه دی و ئامێری نوێتر و به‌تواناتر له پلەیستەیشنی پۆرتێبڵی سۆنی كه‌وتنه بازاڕ، ئه‌وه‌ش وایكرد ئۆگرانی گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی وه‌ك جاران سه‌یری ئامێره‌كه نه‌كه‌ن. كۆمپانیای سۆنی جارێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگرانی گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆلای خۆی رابكێشێته‌وه، له نوێترین پله‌ی ستهیشینی دا كه به پلەیستەیشنی ڤێستا ناسراوه، هه‌وڵیداوه هه‌موو شتێكی تایبه‌ت به یاری كۆمپیوته‌ری له‌و ئامێره‌دا كۆبكاته‌وه. ستایلی ڤێستا زۆر جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ستایلی PSP. ئامێره‌كه پرۆسیسه‌ری 4ی له‌سه‌ره كه توانایی گرافیكی له ئاستی پله‌ی سته‌یشن 3 دایه. شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه و ته‌واو له‌مسییه. دوو كامێرای له‌سه‌ره یه‌ك له پێشه‌وه و یه‌كیش له پشته‌وه. هه‌روه‌ها دوو شاشهشی هه‌یه.
Top