خێراترین و هه‌ستیارترین سكاینه‌ر له جیهاندا
پسپۆرانی بواری ئایتی له داهێنانی سكاینهرێكدا سه‌ركه‌وتوو بوون كه 10 ملیۆن جار خێراتر و یه‌ك ملیۆن جار هه‌ستیارتره له سكاینهرهكانی ئێستا. سكاینه‌ر ئامێرێكی لاوه‌كییه بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاكانی سه‌ر دۆكیۆمێنت وه‌ك وێنه و ده‌ق بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌و سكاینهرهی كه ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه سكاینه‌ری تایبه‌ت به شوێنه ئه‌منی و هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك فڕۆكه‌خانه و شوێنه نیزامییهكانه. به‌هۆی ئه‌و سكاینه‌ره ته‌نانه‌ت ده‌توانی خانه‌كانی جه‌سته‌ی گه‌شتیاران سكان بكه‌ی، واته ده‌توانی له نێوان هه‌زاران تاڵه موودا یه‌ك تاڵه موو سكان بكه‌ی. ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌و سكاینهرهوه گه‌شتیاران نازانن كه له ژێر چاودێری دان چونكه له مه‌ودای 50 مه‌تره‌وه سكاینه‌ره‌كه ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زاره‌تی پاراستنی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه كه ئه‌و سكاینه‌ره له گشت فڕۆكه‌خانه‌كاندا سوودی لێوه‌ربگیرێت. ئامێرێكه زۆر بچووكه و هه‌ڵگرتنی زۆر ئاسانه و به‌كارهێنانه‌كه‌شی زۆر دژوار نییه، ده‌كرێت نه‌ك ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌كان بگره له شه‌قام و ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستن له باری ئه‌منییه‌وه بپارێزرێن دابندرێن. سكاینه‌ره‌كه ده‌توانێت كه‌مترین رێژه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له مه‌ودای 50 مه‌تره‌وه هه‌ست پێبكات.
