كۆمپیوته‌رێك بۆ كاروباری بازرگانی

كۆمپیوته‌رێك بۆ كاروباری بازرگانی
كۆمپیوته‌رێك بۆ كاروباری بازرگانی
كۆمپانیای HP نوێترین كۆمپیوته‌ری خۆی به‌ناوی Elitepad900 به‌رهه‌م هێنا كه كۆمپیوته‌رێكی ته‌بلێت ئاسایه و سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره كه تایبه‌ته به كاروباری بازرگانی، هه‌روه‌ها بۆ راپه‌ڕاندنی كار و ئه‌ركی گرافیكی و نه‌خشه‌سازی ده‌گونجێت.
كۆمپیوته‌ری ناوبراو نوێترین یه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره كه كه ئه‌و سیسته‌مه نوێیه پێی ده‌گوترێت Clover Trail. به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت له‌و پرۆگرامانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ویندۆز XP و هه‌تا ویندۆز8 سوودیان لێوه‌ربگیرێت. ستایل و دیزاینی كۆمپیوته‌ره‌كه زۆر سهرنجراكێشه، بارستاییه‌كی زۆر ته‌نكی هه‌یه و هارده‌كه‌ی 64 گیگابایته. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی كۆمپیوته‌ره كه‌ی HP ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌گونجێت وه‌ك NFC بلوتوس4، تۆڕه‌كانی وایه‌رله‌یس، هه‌روه‌ها تۆڕی G3. كۆمپیوته‌ره ته‌بلێته‌كه خاوه‌نی دوو كامێرایه ئه‌وه‌ی پێشه‌وه دوو میگاپیكسله و ئه‌وه‌ی تریان 8 میگاپیكسله.
Top