خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جیهاندا
هه‌رچه‌نده ئه‌و فایله‌ی ئێمه ته‌رخانكراوه به بابه‌تی IT و زیاتر ئامێره دیجیتالییه تایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زانستی ئایتی هه‌ر ئه‌وه نییه و ئایتی به‌مانای زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دێت، بۆیه جارجاره ناچارین باسی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بكه‌ین هه‌رچه‌نده دیجیتالیش نه‌بن وه‌ك ئۆتۆمبێلی Nemesis كه خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه له جیهاندا. سوود وه‌رگرتن له وزه‌ی جێگره‌وه‌ی وزه‌ی كانزایی وه‌ك ماده به‌رهه‌مهاتووه‌كانی په‌ترۆل ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵه‌كان چڕ بوونه‌ته‌وه و له ئاكامدا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به وزه‌ی خۆر یا وزه‌ی كاره‌بایی كار ده‌كه‌ن هاتوونه‌ته به‌رهه‌م یان فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه وزه‌كه‌ی خۆی له ئاوی ده‌ریا وه‌رده‌گرێت. كێشه‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به وزه‌ی په‌ترۆڵی كار ناكه‌ن ئه‌وه‌یه كه خێرایی و تواناییان كه‌مه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ئۆتۆمبێلی جۆری Nemesisی به‌رهه‌م هێنا كه ده‌توانێت 244 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بڕوات، ئه‌م هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووانه‌ش بۆ داهاتووی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دڵخۆشییه.
