پرۆگرامێك بۆ تێستكردنی هارددیسك

پرۆگرامێك بۆ تێستكردنی هارددیسك
پرۆگرامێك بۆ تێستكردنی هارددیسك
هارددیسك واته كۆگای داكردنی داتاكانی كۆمپیوته‌ر، دڵی سیسته‌می كۆمپیوته‌ری ئێوەیە تا ئه‌و كاته‌ی دڵی كۆمپیوته‌ر كار بكات، كۆمپیوته‌رێكی باش و بێ گرفتت ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین گرفتی هارددیسكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له كوێدایه، پێویسته چ به‌شێكی بخرێته ژێرچاودێرییه‌وه، زۆر جاران به‌شێك له هارددیسك خراپ ده‌بێت یان جار هه‌یه پێویست ده‌كات ئێمه بزانین گه‌رمی هارددیسكه‌كه له چ ئاستێكدایه، چونكه زیاتر بوونی گه‌رمی هارددیسك كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر كاركردنی هارددیسكه‌كه داده‌نێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرۆگرامی Active smart كه پرۆگرامێكی ساده‌یه ده‌توانی چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌كانی هارددیسكه‌كه‌ت بكات، چونكه به‌هۆیه‌وه زانیاری پێویستی خۆت له باره‌ی هارددیسكهكهتهوه ده‌زانی. زانیارییه‌ك كه زۆر گرنگه بیزانی، گه‌رمی، كارایی و بێ گرفتی هارددیسكه‌كه سێ به‌شن كه پرۆگرامه‌كه تێستیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ به‌شه به‌باشی كاری كرد چرای سه‌وزه‌كه نیشان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هارددیسكه‌كه بێ گرفته، ئه‌گه‌ر گرفتێكی سه‌ره‌كیش هه‌بێت، زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه لێده‌دات.
Top