سەیر نییە ته‌له‌فۆنیش وه‌ك مۆبایلی لێبێت!!
ته‌له‌فۆنی ماڵ، كه له‌لای ئێمه به ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ ناسراوه، له‌مێژه هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و له راستیدا به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی مۆبایل، ناحه‌قییه‌كی زۆری لێكراوه و به‌ته‌واوی پشتگوێ خراوه، هه‌رچه‌نده له زۆر شوێنی جیهان ئه‌ركی پێوه‌ندییه‌كان هه‌ر به ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ ده‌كرێت.
كۆمپانیای فلیپس بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رگێكی نوێ و گیانێكی نوێ به‌به‌ر ته‌له‌فۆنی نۆرماڵدا بكات، ته‌له‌فۆنێكی بێوایه‌ری هۆشمه‌ندی به‌رهه‌م هێناوه كه ته‌واو له شێوه‌ی مۆبایل ده‌چێت. شاشه‌یه‌كی ره‌نگی و له‌مسی كه ده‌كرێت زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی مۆبایل ئه‌نجام بدات. ته‌له‌فۆنی S10 ی كۆمپانیای فلیپس كه بێ وایه‌ره و دۆكێكی له‌گه‌ڵدایه كه وایه‌ره‌كه له‌و ده‌خرێت و ئه‌ویش به سیسته‌می بێ وایه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆنه‌كه له پێوه‌ندیدایه، جێگای سه‌رنجه ئه‌م ته‌له‌فۆنه وه‌ك مۆبایلێكی ئاسایی سیسته‌می بلوتوسی هه‌یه و ده‌كرێت به ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌كانه‌وه په‌یوه‌ند بدرێت و ئیدی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام بدرێن، مه‌ودای دووری ته‌له‌فۆنه‌كه 50 مه‌تره. به داهێنانی ئه‌و ته‌له‌فۆنه نوێیه ده‌كرێت بڵێین جارێكی دیكه ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه.
