HP كۆمپیوته‌رێكی یه‌كپارچه‌ی له‌مسی به‌رهه‌م دێنێت
به‌بێ هیچ چه‌شنه رێكلامێك بۆ كۆمپانیای HP، به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له ریزی یه‌كه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ دێنه ژمار. كۆمپانیای ناوبراو پێشتر ته‌نیا پرینته‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا وه‌ك زۆر كۆمپانیای دیكه هه‌موو بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م تاقی ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای HP له‌م دواییه‌دا كۆمپیوته‌رێكی یه‌كپارچه‌ی به‌رهه‌م هێناوه كه ته‌واو له‌مسییه و ویندۆز8ی له‌سه‌ره، كۆمپیوته‌ری ناوبراو كارتی گرافیكی جۆری NVIDIA له‌سه‌ره و رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته، بۆ په‌یوه‌ندی گرتن شوێنی USB 3 و شوێنی HDMI هه‌یه. بۆ هه‌ڵگرتنی داتاكان ده‌توانیت له هاردی جۆری SSD و HDD سوود وه‌ربگریت. هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی بردنه سه‌ری كوالیتی پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كرێت به ئاسانی پشتی كۆمپیوته‌ره‌كه بكه‌یته‌وه‌و پارچه‌كانی بگۆڕیت.
