دێڵ سێ بەرهەمی نوێی بڵاوكردەوە
ئا/ هاوكار كۆیی
ئەمرۆكە كۆمپانیای دێل بۆ دروست كردنی لاپتۆپ و كۆمپیوتەر 3 لە نوێترین كۆمپیوتەرەكانی بلاو كردەوە كە یەكێكیان تەبەلێتە بەناوی Latitude 10: وە ئەم تەبەلێتە بە گرینگترین بەرهەمی دێڵ دادەنرێت كە شاشەكەی 10 ئینجە بە دیقەی (1366×768) پێكسل كە پرۆسێسەرەكەی Atom 2 گێگا خێراییەكەیەتی وە هاردەكەی 120 گێگایە ویندۆزی 8 لەسەر ە و هەموو پۆرتەكانی وەك waif USB LAN لەخۆ دەگرێت
لە دووەم بەرهەمیدا لاپتۆپی Latitude 6430u كە شاشەكەی 14 ئینجە و پرۆسێسەرەكەی Core i3 و رامەكەی 8 گێگایە هاردەكەی 500 گێگایە كێشی ئەم لاپتۆپە تەنها 1.67 كیلۆ گرام ئەوەی جێی سەرنجە هاردەكەی دژە بەركەوتنە واتا ئەگەر بەریش ببێتەوە یاخود زەبرێكی بەر بكەوێ ئەوا هیچ لێنایەت
وە لەسێیەم بەرهەمیدا كۆمپیوتەرێكی دیسك تۆپە OptiPlex 9010 كە شاشەكەی 23 ئینجەو وە رامەكەی 16 گێگایە و Core i3 ە و هاردەكەی 1 تێرایە ویندۆزی 8 لەسەرە وە كۆمپانیای دیل ئەوەی راگەیاند كە بەفەرمی لە 27 ئەم مانگەدا دەكەوێتە بازاڕەكانەوە .
