بارگاویكەرێكی وایەر لێسی نۆكیا
لەدرێژەی كێبڕكێی كۆمپانیاكاندا لەبەرهەم هێنان و دروست كردنی ئامێری مۆبایلدا، كۆمپانیای مۆبایلی نۆكیا ئەداپتەرێكی بارگاویكەری وایەرلێسی بڵاو كردەوە،ئەم بارگاویكەرە دەتوانێت لە دووریی 4 مەتر مۆبایل بارگاوی بكات، ئەویش بەهۆی بوونی وایەر لێس لەناو مۆبایلەكەتدا ئەم ئامێرە دەتوانێت لەشوێنیكی ژوورەكەت لەكارەبادا هەڵی بواسیت و دواتر دەتوانیت تەنیا بەكردنەوەی وایەر لێس پاتری مۆبایلەكەت بارگاوی بكەیت، ئەم ئامێرە دەتوانێت ئەم جۆرە مۆبایلانە بارگاوی بكات، نۆكیا لۆمیا 920 و نۆكیا 808 و سامسۆنگ Galaxy S III و ئەو مۆبایلانەی نۆكیا كە لەمەودوا دروست دەكرێن، نهێنیی ئەم ئامێرە ئەوەیە كە بەهۆی بوارێكی مۆگناتیس كار هێز مۆگناتیسیەكەی ون دەكات و پاتری مۆبایلەكە وەریدەگرێت، ئەم كردار بەردەوام دەبێت تاكو پاترییەكە بە تەواوی بارگاوی دەبێت.
