هــــهر جـــاره و وهڵامـــی پرسیارێـك
بەڵێ خوێنەری بەڕێز ئەگەر لەگوگڵ سێرچ بكەی و پرۆگرامێكی زۆر بچووك هەیە بەناوی FacePAD: Facebook Photo Album Downloader دابەزێنی، دەتوانی بە ئاسانی و بێ گرفت هەر ئەلبۆمێك مەبەستتە بە یەك كلیك دابەزێنیت، كاتێك پرۆگرامەكەت دابەزاند كلیكی لای ڕاست لەسەر ئەلبومەكە بكە و ئەوكات دەبینیت لە ڕیزی فەرمانەكانی كلیكی لای ڕاستدا ناوی ئەو پرۆگرامەی سەرەوە زیاد بووە و بە داگرتنی ئەو پرۆگرامە ئەلبومەكە دادەبەزێتە سەر كۆمپیوتەرەكەت. بەڵام خوێنەری بەڕێز داواكارییەك لە خۆت و لەو هاوڕێیانەی دیكە كە ئەم فایلە دەخوێننەوە و ئەو زانیارییە وەردەگرن، ئەوەیە كە بەمەبەستی زیانگەیاندن بە دۆستان و هاوڕێیانتان لە فەیسبووكدا ئەو پرۆگرامە بەكارمەهێنن و هەروەها هیچ كاتێك ئەو وێنانە لەسەر فەیسبووكدا سەیڤ مەكەن كە دەزانن لە داهاتوودا لە دانانی وێنەكە پەشیمان دەبنەوە و كێشەتان بۆ دروست دەكات.
