لەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی ئامێری دیجیتالی ویستوویانە گۆڕانكاری لە ئامێرەكانیاندا بكەن و ئامێری چەندین ئەرك و چەند كارە بەرهەم بێنن، وەك پرینتەرێك كە هەم ئامێری بەڕێكردنی فاكس بێت و هەم فۆتۆكۆپی بێت، یان وەك مۆبایل كە هەم كامێرا بێت و هەم مۆبایل... هەروەها چەندین ئامێری دیكەش.. لەم دواییەدا ئامێرێك بەناوی M3 CP45 بەرهەم هاتووە كە تایبەتمەندییەكانی گرنگ و بەرچاون.. ئامێرەكە لە یەك كاتدا هەم ڤیدیۆ پرۆژكتۆرێكی پورتێبڵە و هەم كامێرایەكی دیجیتالی كە بە كوالیتی HD فیلم هەڵدەگرێتەوه. ئامێرەكە فلاش میمۆری دەخوێنێتەوەو هەروەها میمۆری ناوخۆی 2 گیگابایتە. ڤیدیۆپرۆژكتۆری ئەو ئامێرە توانای نیشاندانی وێنەی بە سایزی 65 ئینجی هەیە.