وردبینێك بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان

وردبینێك بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان
ئەم ئامێرەی كە لێرەدا دەیبینن و زیاتر سشوار (مجففە) دەچێت، لە ڕاستیدا وردبینێكە كە دەتوانێت هەر شتێك 400 جاران لەخۆی گەورەتر نیشان بدات. ئامێرەكە وەك لێنزێك لە كامێرا هۆشمەندەكان دەخرێت وەك، كامێرای ئایفۆن، گالاكسی، بلاك بێری،...تاد. ئەم ئامێرە دیجیتالییە زیاتر وەك میكرۆسكۆپێك دەچێت.. كە گەردیلەی زۆر ورد بە گەورەیی نیشان دەدات. ئامێری Luxus LX-ProScope HR بە ئاسانی دەتوانێت وێنەی زۆر ورد 400 جاران لەخۆی گەورەتر نیشان بدات. بە فیلم هەڵگرتنەوە و وێنەگرتن لە هەر شتێك دەتوانی لە میمۆری مۆبایلەكەدا ڕایبگری و دواتر سەیری بكەی، ئامێرەكە زیاتر بۆ دكتۆران، قوتابیان و ئالتون فرۆشەكان و ئەوانەی كاری توێژێنەوە دەكەن سوودمەندە. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە پەردە لەسەر ڕازی تاوانێك هەڵدەدەنەوە و ئەو شتانەی بە چاو نابیندرێن بەهۆی ئەو وردبینەوە دەكرێ وێنەیان لێهەڵبگیرێتەوە.
Top