فڕۆكەی گەمەكردنی منداڵانیش سیخوڕی دەكەن
فڕۆكەكە كامێرایەكی 5 میگاپیكسی هەیە كە لە نووكی كامێراكەوە داندراوە و بەهۆیەوە فیلم هەڵدەگرێتەوەو كاری سیخوڕی دەكات. خاڵی جێگای سەرنج لەوەدایە ڕاستەوخۆ ئەو فیلمەی دەیكئریت لەسەر شاشەی كۆنترۆڵەكە كە وەك لە وێنەكەدا دەیبینن نیشان دەدرێت. میمۆری كارتێكی 4 گیگابایتی تێدایە كە ئەركی تۆماركردنی گرتە ڤیدیۆییەكان ئەنجام دەدات.
فڕۆكەكە سیستەمی فڕۆكەوانی ئۆتۆماتیكی هەیە كە لەو كاتانەی كێشە دێتە پێش ئەركی ڕاگرتن و هاتنەوە خوارەوەی فڕۆكەكە ئەنجام دەدات. فڕۆكە سیخوڕییەكە دەتوانێت هەتا 600 مەتر لە شوێنی كۆنترۆڵەكەی دووركەوێتەوە كە ئەمەش مەودایەكی كەم نییە.
