ئاگاداربن فەیسبووك چاودێری چاتكردنتان دەكات

ئاگاداربن فەیسبووك چاودێری چاتكردنتان دەكات
ئێستاكە فەیسبووك گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتییە، دانیشتوانی وڵاتی فەیسبووك بە قەد دانیشتوانی وڵاتی چینی لێهاتووە كەگەورەترین وڵاتی جیهانە، لە جیهانی ئەنتەرنێتدا فەیسبووك و تویتەر گەورەترین پردی پێگەیاندنن، لەم تۆڕانەدا بەتایبەتی لە فەیسبووك دەكرێت مەبەستەكانت چ بە فایلی ڤیدیۆیی، یا فایلی دەنگ یا نووسین و چاتكردن بڵاوبكەیەوە، كەچی ئەم تۆڕە وەك لەم دواییانەدا دەركەوتووە هەموو ئەو چاتانەی دەكرێن دەخاتە ژێر چاوەدێری و كۆنترۆڵی دەكات. كۆمپانیای ناوبراو ئەوەی نەشاردەوە كە ئەم كارە دەكەن بەمەبەستی كەمكردنەوەی تاوان و بەرگریكردن لە چالاكی تیرۆریستی و كاری تێكدەرانە و ئەگەر هەست بەوە بكات كە یەكێك كردارێكی نایاسایی ئەنجام دەدات بە پۆلیس ڕادەگەیەنێ، دیارە چاودێری كردنی چاتەكان زۆرتر زمانی ئینگلیزی و ئەو زمانانەی كە بە پیتی لاتین دەنووسن دەگرێتەوە. شێوازی كارەكەش بەم شێوەیە ئەگەر یەكێك دەستەواژەیەكی نووسی لەریزی ئەو وشانەدابوو كە فەیسبووك بە وشەی بڤەیان دەبینێ ئەوكات چاودێری چاتەكە دەكات.
Top