كۆمپیوتەری سەرمێز بچووك دەبێتەوە
كۆمپانیای فاكسكان كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی كۆمپیوتەر، نانۆكۆمپیوتەرێكی بەرهەمهێناوە كە قەوارەكەی تەنیا 19 لە 13.5 سم و بارستاییەكەی كەمترە لە 4 سم. خێرایی CPUی كۆمپیوتەرەكە نزیكەی 2 گیگایە. گرنگترین بەش لە كۆمپیوتەرەكەدا ئەوەیە كە هیچ پەنكەیەكی بۆ فێنككردنەوە تێدا نییە، هەربۆیە لەكاتی كاركردندا دەنگی نییە. دوو پۆرتی نانۆ یۆئێس بی و چوار پۆرتی یوئێس بی تێدا دەبیندرێت.
