سیسركه یه ك له دووره وه كۆنترۆڵ ده كرێت

سیسركه یه ك له دووره وه كۆنترۆڵ ده كرێت
هەندێك جاران ئامێرە دیجیتالییەكان هەر بۆ خزمەتكردن نین و بگرە ئامانجی سەرەكیان ڕابواردن بە كەسانی دیكەیە، هەروەك ئەم سیسركە دیجیتالییەی كە لەم وێنەیەدا دەیبینن، ئەمە سیسركەیەكی پلاستیكی نییە، بگرە ئامێرێكە كە دەكرێت بە هۆی مۆبایلەكەتەوە كۆنترۆڵی بكەی و ترس بخەیە ناو دڵی ئەوانەی لە سیسركە دەترسن. دەكرێ سیسركەكە لە ژوورێك بەرەڵڵا كەی و بە مۆبایلی ئایفۆن لە دوورەوە كۆنترۆڵی بكەی.
لێرەدا دەبینین كە تەكنۆلۆژیا شیرێكی دوو سەرە و دەكرێت خزمەتی پێبكرێ و دەشكرێت ترس و دڵەراوكێ بەهۆی تەكنۆلۆژیاوە دروست بكەی. ئەوەی لێرەدا ئاماژەمان پێدا تەنیا زانیارییەك بوو لەسەر ئامێرەكە ئەگینا هیوادارم هیچ لایەك بەكاری نەهێنێت.
Top