تەكنۆلۆژیای دیجیتالی بۆ وەرزی هاوین

تەكنۆلۆژیای دیجیتالی بۆ وەرزی هاوین
لە وەرزی هاویندا بۆ خۆفێنككردنەوە و حەسانەوەی جەستە و دەروونی ڕەنگە مەلەكردن لە قەراخ دەریا و ڕووبارەكان یەكێك بێت لە ساتە خۆشەكان، گوێدان بە مۆسیقایەكی دڵرفێن لە قەراخ دەریا و لەكاتی مەلەكردندا چێژی سەیرانەكە زیاتر دەكات، بەڵام كێشەیەك هەیە ئەویش ئەوەیە ئامێرە دیجیتالییەكان زۆربەیان بۆ ئەو شوێنانە گونجاو نین و بە ئاو تەڕ دەبن و كە تەڕیش بوون تێكدەچن. بەڵام ئامێری Eco Terra میدیا پلەیەرێكی زۆر گونجاوە بۆ ئەو شوێنانە و دەكرێت مۆبایلەكەت یا فلاش میمۆری یا كارت میمۆری تێبخەی و لەكاتی مەلەكردندا گوێ لەمۆسیقا بگری و بێ ئەوەی كە ئامێرەكەت تێكبچێت. تەنانەت دەكرێت لەگەڵ خۆت ئامێرەكە ببەیە ژێر ئاو و لە ناو ئاودا گوێ لە مۆسیقا بگری، یان لەسەر ئاو دایبنێی بێ ئەوەی كە نوقم بێت.
ئامێرێكی دیكەی تایبەت بە وەرزی هاوین و مەلەكردن هیدفۆنی جۆری Finis SwiMP3 كە دەكرێت لە قووڵایی ئاودا گوێ لە مۆسیقا بگری. هیدفۆنەكە داهێنانێكی نوێیە كە لە چاویلكەی مەلەكردن دەخرێت و ڕاستەوخۆ لە قوڵایی ئاویشدا گوێ لە مۆسیقا دەگری بێ ئەوەی كە دەنگی ئاو و دەنگی دەوروبەر هیچ كاریگەرییەكی هەبێت لەسەر بەباشی گوێ لێ نەبوون لە مۆسیقاكە. هیدفۆنەكە میمۆری 2 گیگابایتی هەیە و دەكرێت 500 گۆرانی لەخۆیدا خەزن بكات.
Top