ته بلێتێكی تایبه ت به دیزاین و نه خشه سازی

ته بلێتێكی تایبه ت به دیزاین و نه خشه سازی
له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالیدا ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موو توێژێك سوودمه‌ندتر بوون، دیزاینه‌ر و نه‌خشه‌سازه‌كان بوون، چونكه ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئه‌ركی نه‌خشه‌سازه‌كانی ئاسانكردهوهو به‌هۆی ئه‌و پرۆگرام و ئامێره دیجیتالییه پێشكه‌وتووانه‌ی بۆ نه‌خشه‌سازه‌كان هاتنه به‌رهه‌م توانیان داهێنان و گۆڕانكاری نوێ له ستایلی نه‌خشه‌سازیدا بكه‌ن. ئامێری Wacom Cintiq 24HD Touch كه ته‌بلێتێكی پێشكه‌وتووی تایبه‌ت بهنهخشهسازییه و ته‌واو له‌مسه، به‌كارهێنه‌ری نه‌خشه‌ساز ده‌توانێت به‌هۆی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئامێرهكهدایه و هه‌روه‌ها به په‌نجه‌كانی خۆی دیزاینی زۆر سه‌رنج راكێش به‌رهه‌م بێنێ. له‌م ئامێره‌دا نزیكه‌ی 2 ملیار ره‌نگ بوونی هه‌یه. هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی تایبه‌تن به نه‌خشه‌سازی وه‌ك فۆتۆشۆپ و ئیندزاین و پرۆگرامه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌بلێته هه‌ن، جگه له‌وه‌ی كه شاشه‌كه‌ی له‌مسییه، قه‌ڵه‌مێكی له‌مسی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ته‌بلێته‌كه‌دا هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ئه‌ركه‌كان ئاسانتر جێبه‌جێ ده‌بن.
Top