ماوس مێژوویه‌كی دێرینه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر و هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا و له‌گه‌ڵ داهێنانی كۆمپیۆته‌ر به‌رهه‌م نه‌هاتن، به‌ڵام ئێستاكه له‌و ئامێره جیا نابێته‌وه و كۆمپیۆته‌ر بێ ماوس وه‌ك قفڵی بێ كلیل ده‌چێت، هه‌رچه‌نده به درێژایی ئه‌و مێژوویه‌ی كه هه‌یه‌تی زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر كاركرد و فه‌رمان و دیزاین و شێوهیداهاتووه، نوێترین گۆڕانكاری ئه‌و ماوسه لهمسیهیه كه هیچ دوگمه‌یه‌كی تێدا نییه و هه‌روه‌ها بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر هیچ وایه‌رێك نییه، به‌ڵام نه‌بوونی دوگمه و وایه‌ر نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری هه‌بێ به‌سه‌ر كاركردی ماوسه‌كه بگره ئه‌وانه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باش سه‌یر ده‌كرێن. هه‌روه‌ك ئاماژه پێدرا هیچ دوگمه‌یه‌كی نییه و ته‌نیا به‌هۆی له‌مسه‌وه ده‌گرێت فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ی. كوالیتی ماوسه‌كه 1200 dpi یه، وزه‌ی پێویست بۆ كاركردن به‌هۆی 2 باتری قه‌ڵه‌مییه‌وه دابین ده‌كرێت.