چهند زانیارییه ك بۆ سوود وهرگرتنی زیاتر له ئینتهرنێت؟
هەروەك لەسێ ژمارەی ڕابردوودا ئاماژەمان بەچەند ئەرك و فەرمانێك كردبوو كە لەنێوان پرۆگرامەكانی دۆزەرەوەی ئینتەرنێتدا هاوبەشن، ئێستاش لەم ژمارەیەدا چەند فەرمانێكی دیكەتان پێدەناسێنین كە بەهۆیەوە كارئاسانێكی زۆر دەكرێت لەكاتی چوونە ناو جیهانی ئینتەرنێتەوە.
Ctrl+L یا Alt+D يا F6: لەهەر شوێنێك لەلاپەڕەیەك بی ئەگەر ئەو دوگمانەی ئاماژەمان پێكرد دابگری، شریتی نووسینی ئەدرەسی سایت ئەكتیڤ دەبێت و دەتوانی سایتەكە بنووسی.
Ctrl+Enter: بەداگرتنی ئەو دوگمانە ئوتۆماتیكی پێشگری سایت واتە www و هەروەها پاشگری Com دەنووسرێت، واتە ئەگەر ویستت ئەدەرسی سایتێك بنووسی پێویست ناكات (www) و هەروەها com بنووسی.
Alt+Enter : ئەگەر ئەدەرسی سایتێكت نووسی و پاشان ئەو دوو دوگمەیە دابگری، ئەو ئەدرەسەی مەبەستتە لەلاپەڕەیەكی دیكەدا دەكرێتەوە.
Ctrl+K يا Ctrl+E: بۆكسی دۆزینەوەی دەستەواژە دەكاتەوەو دەتوانی ئەو وشە یا دەستەواژەیەی مەبەستتە بنووسی.
Ctrl+F يا F3: دۆزینەوەی دەستەواژەیەكی تایبەت لەلاپەڕەیەكدا.
Ctrl+H: لاپەڕەی history دەكاتەوەو دەتوانی لیستی تەواوی ئەو سایتانە ببینی كە لەم ڕۆژە و ڕۆژەكانی دیكەدا كردوتنەوە.
