گهمهیهكی كۆمپیوتهری ساده و سهرنج راكێش

گهمهیهكی كۆمپیوتهری ساده و سهرنج راكێش
لەوەرزی هاویندا كە قوتابییەكان هەلێكیان لەبەردەستدایە بۆ حەسانەوە و خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزێكی دیكەی خوێندن، یارییە كۆمپیوتەرەكان بۆ كرانەوەی هزری قوتابیان و بۆ خۆخەریككردن و كات بەسەربردن سوودیان هەیە، چونكە هەم كات بەسەربردنە و هەم فێربوون و خۆئامادەكردنە و كرانەوەی زەین و بیریانە. گەمە كۆمپیوتەرەكان بۆ هەموو تەمەنێك هەن و ئەو كەسەی یاری ئەلكترۆنی دەكات دەبێ ئاستی فیكری و یاریكردنی خۆی بزانێت، یەكێك لەم یارییانەی كە بۆ هەموو تەمەنێك دەگونجێت یاری Enkord totem tribe goldـە، كە هەم لەباری گرافیكیەوە جێگای سەرنجە و هەم بابەتی یارییەكەش سادە و ساكارە. لەم یارییەدا چەندین نموونەی پازێل هەیە، لەیارییەكەدا هەموو وەرزەكانی ساڵ هەن، هەروەها دۆزینەوەی ئەوەی كە شتە بزربووەكان لەكوێ هەڵكەوتوون بەشێكن لەو یارییە.
لەم یارییەدا دەبێ تاوەر و قەڵا دروست بكەی، ماڵ چێ بكەی، زێدەكردنی سەرباز بۆ شەڕ لەگەڵ دوژمنان و بوونی قۆناغی جۆراوجۆر. بەهۆی ئەوەی كە یارییەكە سەرنجڕاكێشە، ڕەنگە ماوەیەكی زۆر ئەوەی یارییەكە دەكات پێیەوە خەریك بێت.
Top