فۆجستیۆ كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری ئامێری دیجیتالییە و زۆرتر بە بەرهەمهێنەری كامێرای دیجیتالی ناسراوە، لەم دواییەدا سكاینەرێكی پۆرتێبڵی بەرهەم هێناوە بەناوی scanSnap s1300i كە خێراییەكی باشی هەیە لەسكانكردندا، دەتوانێت فایلە سكانكراوەكان لەخۆیدا خەزن بكات و بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكانیشی بەڕێ بكات. هەروەها سكاینەرەكە لەگەڵ ئینتەرنێت پێوەند دەدرێ و ئەو سایتانەی كە هاردی مەجازی بۆ بەشداربووانیان دابین دەكەن دەتوانن فایلی سكانكراوی ئەم سكاینەرە وەربگرن. سكاینەرەكە كێشێكی كەمی هەیە و بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بەهۆی پرۆگرامێك بەناوی ScanSnap connect گشت فایلە سكانكراوەكان بۆ تەبلێت و مۆبایلەكانی دیكە بەڕێ بكەن. سكاینەرەكە دوو لاپەڕە لەخولەكێكدا چاپ دەكات.